بانكی ناوەندی: بە (17) ترلیۆن دینار پارەی دەستپێشخەرییەكانی گەشەپێدانمان داوە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتە گرنگەكان

سیاسی
  • 23-06-2022, 17:03
  • +A -A

    بەغد_اINA 
    مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی، پارەداركردنی دەستپێشخەریی گەشەپێدانی بانكی بە (17) ترلیۆن دینار پشتڕاستكردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتە چالاك و گرنگەكان كە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگای عێراقی لەخۆگرتبوو.
    بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە : كە مستەفا غالب پارێزگار پێشوازی لە بەڕێوەبەری وڵات و نوێنەری بەرنامەی خۆراك لە عێراق عەلی رەزا قوڕەشی و شاندی یاوەری كرد،لە ماوەی لە كۆبوونەوەكەدا لایەنەكانی هاوكاری دوولایەنەی نێوان بانكی ناوەندی عێراق و بەرنامەی خۆراكی جیهانی تاوتوێ كرا و تاوتوێكردنی مەنهەجەكانی نبۆ پەرەپێدانی دەستپێشخەرییەكانی بانكی ناوەندی.
    لەمیانی دیدارەكەدا موخیب جەختی لەوە كردەوە : بانكی ناوەندی عێراق رۆڵی گەورەی هەبووە لە جوڵاندنی چەرخی ئابووری عێراق و پێشكەوتنەكانی، بەوپێیەی دەستپێشخەرییەكانی گەشەپێدانمان كە بڕی 17 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، كەرتە چالاك و گرنگەكانیان كردۆتە ئامانج بە هەموو چین وتوێژەكانی كۆمەڵگەی عێراقی.
    بەپێی راگەیەندراوەكە قائیمقامی بانكی ناوەندی پێشوازی لەو پێشنیاز و بیرۆكانە كرد كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا لەلایەن شاندەكەوە خراونەتەڕوو، بەتایبەت سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكانی بانك لە بوارەكانی وزەی نوێبووەوە و كەرتی كشتوكاڵ، هەروەها دەستڕاگەیشتنیان بە بەشێكی فراوانی جووتیاران، بەكارهێنانی شێوازی ئاودێری مۆدێرن، و زۆرترین سوودیان بۆ سوودمەندانی ئەم دەستپێشخەرییانە.
    بەپێی راگەیەندراوەكە شاندەكە دەستخۆشی لە دەستپێشخەرییەكانی بانكی ناوەندی عێراق و گواستنەوەی لە رۆڵی تەقلیدییەوە بۆ بانكی مۆدێرن كردووە، هەروەها رۆڵی كارای لە پاڵپشتیكردنی ئابووری عێراقدا، جەختیان لە گرنگیدان بە دەستپێشخەرییەكانی بانكی ناوەندی لە بواری كشتوكاڵیدا كردووەتەوە كەرت و وزەی پاك.