دەستپاكی ساختەكاری لە خانووبەرەی دەوڵەت و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی لە بەسڕە دەستنیشان دەكات

سیاسی
  • 23-06-2022, 17:02
  • +A -A

    بەغد_اINA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند كە دەستیان بەسەر كەیسی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی و دەستكاریكردنی تۆماری موڵك و ماڵی دەوڵەتدا گرتووە لە پارێزگای بەسرە.
    بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە تیمی كاری بەڕێوەبەرایەتیی لێكۆڵینەوەی بەسڕە گواستراونەتەوە بۆ كۆگاكانی كۆمپانیای (لوك ئەۆیل)ی رووسی، كە كێڵگەی ئەلقرانە 2ی رۆژئاوا بەڕێوەدەبات، و دەستیان بەسەر (18) دەفری ئاسندا گرتووە كە قەبارەكەی (40) پێیە (11 هەزار و 894) كارتێژی ( خەرتووشە) ی بەكارنەهێنراوی تێدایە.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەوەشی خستەڕوو : كۆمپانیای نەوتی بەسڕە لە ساڵی 2015ەوە ئەو كەرەستانەی كڕیوە بەبێ ئەوەی بەكاریان بهێنن، هەروەها لە كۆگا سەرەكییەكانی كۆمپانیا ڕووسییەكە داناوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی.
    لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا ڕوونیكردەوە كە تیمەكە دەستكاریكردنێكیان لەگەڵ تۆمارەكانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرەی بەسڕە ئاشكراكردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە : روودانی ساختەكاری لە تۆماری دەستكاریكردنێك لە تۆمارەكانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرە لە بەسرە ڕوویدا، ئاماژە بەوە كراوە سڕینەوە و دەستكاریكردن لە بنچینەی مجەلەدەی بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ (4) موڵك هەبووە كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خاوەندارێتی دەكرێت، جگە لە زیادكردنی ناوی خەڵك بۆ فڕێدانی خانووبەرەی ئاماژەپێكراو.
    تۆماركارەكانی بنچینەیی لەگەڵ ئەو تاوانبارەدەستگیركراوانەو پێشكەشكراون لەگەڵ بەڵگە تاوانكارییە دەستبەسەرداگیراوەكان، بۆ دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی بەسڕە، كە تایبەتە بە پرسەكانی دەستپاكی، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.