بەغدا - INA- ویسام ئەلمەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەجید شەنگالی نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان وردەكارییەكانی هەمواری سیستمی ناوخۆی پەرلەمانی ئاشكرا كرد.
شەنگالی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیدا بە هەمواركردنەوەی سێ بڕگە لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا و ئاماژەی بەوەشكرد : لە پەیڕەوی ناوخۆدا ئاماژە بەوە كراوە كە ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران 275 ئەندام بووە، بەڵام هەمواركرایەوە بۆ 329 نوێنەر، ئاماژەی بەوەشكرد : لە پەیڕەوی ناوخۆدا باس لە سەرۆكایەتی كۆمار كراوە، هەروەها هەمواركرایەوە بۆ سەرۆك كۆمار لە هەر شوێنێك هاتبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هەمواری سێیەم سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بوو لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆدا، بەڵام ئێستا هەمواركراوە بۆ سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی.
پێشتریش ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی نائاسایی خۆی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامدا و 202 نوێنەریش ئامادەبوون.
لە دانیشتنەكەدا شاهیدی تەواوبوونی هەمواركردنەكان و پەسەندكردنی سیستەمی ناوخۆیی ئەنجومەن بوو، جگە لە سوێندخواردنی سوێندی دەستووری بۆ نوێنەرانی نوێ.