بەغداد/ INA
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆڕۆژی پێنجشەممە جەختیکردەوە لەوەی کە لە هەموارکردنەکانی پڕۆگرامی ناوخۆ دەربڕینی دەستەی سەرۆکایەتی لابراوەو کراوەتە
سەرۆک وهەردوو جێگرەکەی.
فەرمانگەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کە ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنە یاساییەکەیدا بەسەرۆکایەتی حەلبوسی و ئامادەبوونی202 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد و هەمواری پڕۆگرامی ناوخۆییان کرد ئەویش پاش پێشکەشکردنی دوو داواکاری کەلەلایەن پەنجا پەرلەمانتارەوە واژۆی بۆکرابوو.
هەروەها وتی کە ئەنجومەنەکە دەنگیدا لەسەر تەواوکردنی هەموارکردنەکان کەیەکێکیان
لابردنی دەربڕینی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە و جگەلەوەش پسپۆڕێتیەکانی چەندلێژنەیەکیش هەموارکرانەوە.
وتیشی کە 64 پەرلەمانتار لەناو 73 پەرلەمانتار لەجێگرەوەکان سوێندی یاساییان خوارد.
جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە احمد ئەسەدی بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە تیایدائاماژەی کردبەوەی کەلایەنەکان کۆبونەوەیەکیان کرد بۆسڕینەوەی ئاسەوارە دزێوەکان کە مەترسیدارترینیان تیرۆریستانی داعش بوو.
هەروەها وتی کە لایەنە سیاسیەکان ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی بەپێی پڕنسیپەکانی هاوسەنگی و ڕێککەوتن وهاوبەشی کە ئاواتەکانی گەل جێبەجێبکات و پڕنسیپەکانی دەستوور ڕێزلێبگرێت و کاربکات بۆ نەهێشتنی دووبەرەکیەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان و دەرکردنی یاسای نەوت وکاز وئاوەدانکردنەوەی ناوجە ڕزگارکراوەکان.
هەروەها جەختیکردەوەسەر گرنگی قۆناغی داهاتوو کەپێویستە هێزەسیاسیەکان بەشداربن لەپێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێت بەرەنگاری ئاڵنگاریەکان ببێتەوە، بەیاننامەکە یادی هێنایەوەکەپێویستە ڕێزیش لەبڕیارەکەی فراکسیۆنی سەدڕ بگیرێت