بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حەلبوسی ئەمڕۆڕۆژی پێنجشەممە سوپاسی ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ سەید موقتەدا سەدڕی کرد و جەختی لەوەکردەوە کە هەریەکەولەلایەن خۆیەوە بەردەوام دەبێت لەسەر چاکسازی ڕاستەقینە.
هەروەها حەلبووسی لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە، وتی: لەپێناوگەلدا بەم ڕێگایەدا گوزەردەکەین وهەریەکەمان لە شوێنگەی نیشتیمانی خۆیەوە دەست بەکاردەبین لەناو ئەنجومەنی نوێنەران ولەدەرەوەشدا بۆ چاکسازی ڕاستەقینە کە هیواو ئومێدی عێڕاقیەکانە.
هەروەها وتی کە بەقەد بارستایی عێڕاق سوپاسی موقتەداسەدڕ دەکەین کە بێ بەرامبەر قوربانیدا وهەمیشەش ئامادەگی هەیە.