زێدان: به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بنپێكردنی ده‌ستووره‌

سیاسی
  • 23-06-2022, 12:16
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له‌عێراق فائیق زێدان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆك كۆمار تاێستا به‌زاندنی ده‌ستووره‌ چونكه‌ ماوه‌ی یاساییه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شی دا كه‌هه‌ندێ كه‌س په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر دادگای ئیتیحادی وه‌كو رێگایه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتن له‌راگه‌یاندنه‌كان.

     زێدان له‌دیدارێكی رۆژنامه‌وانی دا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح كه‌ئه‌مڕۆ بڵاوبویته‌وه‌ و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆی كردووه‌، ده‌ڵێت" چه‌ندین به‌زاندنی ده‌ستووری روویداون و به‌رده‌وامیشن و گرنگترینیان پرسی كۆتایی هاتنی یاساییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ.

     هه‌روه‌ها وتی" هه‌ندێ كه‌س په‌ناده‌به‌ن بۆ به‌ر دادگای ئیتیحادی وه‌كو رێگایه‌ك بۆ ده‌ه‌ركه‌وتن له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاند وبه‌كاریهێنانیان‌ و تانه‌ له‌هه‌ر بڕیارێك یان یاسایه‌ك ده‌دات ئه‌گه‌ر خۆ كاری دادگاشی نه‌بێت.

     سه‌باره‌ت به‌پرسی یاسایی وتی" به‌بێ سزادانی سه‌رپێچیكارانی تێكستێكی دیاری ده‌ستووری یان یاسایی ده‌بێته‌ لادان، هه‌روه‌كو رێكارێك ده‌بێت یان ره‌فتارێكی ره‌وا بێت و ده‌كرێت دووباره‌ ببێته‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایی ( هه‌ر كه‌سێ له‌سزانه‌دانی پشت راست بوو سه‌رپێچی یاسا ده‌كات) و ئاماژه‌ به‌وه‌شی دا كه‌ تۆمه‌تباركردنی دادگا به‌سیاسیكردنی كاره‌كانی هیچ راستییه‌كی بۆی نییه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌سینك فراوانی وه‌ری ده‌گرین و قبۆلی ده‌كه‌ین. 

     زێدان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌یاداشتنامه‌كان ده‌رحه‌ق به‌رۆژنامه‌نووسان و له‌جیاتی ئه‌وه‌ ده‌بن به‌یاداشتنامه‌ی بانگهێشتكردنیان به‌پێی یاسا.

     سه‌باره‌ت به‌بڕیاری دادگای ئیتیحادی ده‌رباره‌ی ناده‌ستووری یاسایی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان زێدان وتی" سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ له‌كاتی دادگای ئیتیحادی وردبینی له‌سروشتی سكاڵاكه‌ی كردووه‌ بینی كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌پێی ده‌ستوور خاوه‌نی مافه‌ له‌پێش كێش كردنی ئه‌م سكاڵایه‌ بۆیه‌ بریار له‌به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌رچوو.

       ده‌رباره‌ی كێشه‌ و ملمڵانێ عه‌شائیریه‌كان سه‌رۆكی دادگای باڵا راگه‌یاند" ره‌فتاری عه‌شائیره‌كان گۆراوه‌ بۆ دیارده‌یه‌كی نه‌رێنی كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی و په‌یوه‌ندی و پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات.