بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر خانووبەرەی دەوڵەت لە نەینەوا.
لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا، كەگەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی نەینەوا دوو دەستبەسەرداگرتنی جیاوازی ئەنجامداوە لەسەر بنەمای یاداشتی دادوەرییەكان، كە لە ئەنجامدا (4) تۆمەتبار دەستگیر گیراوە و(88) دۆنوم زەوی دەوڵەت لە پارێزگاکە گێردرایەوە، کە بەھاکەی (16,338,900,000) دینار بوو.
ئاماژهی بهوهشكرد، "تیمی كاری بهڕێوهبهرایهتی لێكۆڵینهوهی نهینهوا توانیان، له ماوهی یهكهم ھەڵمەتدا، دهست بهسهر (50) دۆنم زهوی كشتوكاڵیدا بگرن كه خاوهنداریەتیەکەی وهزارهتی داراییه و له لایهن کۆمەڵێک کەسەوە زەویەکە دابەشکراوە و بە پێشێلکردنی یاسا فرۆشتوویەتی"روونیشیکردۆتەوە کە بەهای ئەو زەویە بریتی بوە لە بڕی (11,558,900,000) دینار.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە تیمەکە ئۆپەراسیۆنی دووەمیان ئەنجامدا بۆ دەستگیر کردنی (4) خاوەن ئۆفیسی خانووبەرە لە گەڕەکێکی موسڵ، بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی سەر بە دەوڵەت کە ڕووبەری ئەو زەوییانە (38) دۆنم بوو، لە کاتێکدا بەهای خەمڵێنراوی (4,750,000,000) ) دینار بووە.
دەستەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە، "لەماوەی پرۆسەکەدا، تیمەکە دەستیان بەسەر چەندین گرێبەستی فرۆشتن و کڕیندا گرتووە کە بەپێچەوانەی یاسا ئەنجامدراون.
پێشتر دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاندبوو، لەماوەی ئەمساڵدا، (٦٣) تۆمەتباری دەستگیرکردوە لە ژمارەیەک کۆمەڵەی نیشتەجێبوون لە نەینەوا، کە دەسترێژیان لەسەر نزیکەی (١٩٠٠) دۆنوم زەوی سەر بە دەوڵەت ئەنجامداوە، کە بەهاکەیان بەدەیان ملیار مەزەندە دەکرێت.