بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە بۆ بڕینی ڕێگای چوارڕێیانی ئەلموتەننە بەرەو پردی یاریگای ئەلشەعب بۆ سبەینێ هەینی.
لە راگەیەندراوێکی هاتوچۆدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "لەسەر داوای ئەمینداریەتی بەغدا، ئەو رێگایەی لە چوارڕێیانی ئەلموسەننا بەرەو پردی یاریگای "ئەلشەعب " بەرەو چوارڕێیانی فریاگوزاری (نەخۆشخانەی ئەلواستی ) دەڕوات، سبەی هەینی لە شەشی بەیانیەوە بۆ ئوتومبێل چون و ھاتن دادەخرێت. بەیاننامەکە داوا لە "شۆفێرانی ئۆتۆمبێل کراوە ڕێگای بەدیل بگرنەبەر.