رافیدەین بەردەوامە لە پێدانی پێشینەکان بەفەرمانبەران و ھێزەئەمنیەکان

ناوخۆ
  • 23-06-2022, 11:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانکی رافیدەین  راگەیاند کە بەردەوامە لە پێدانی پێشینەکان بۆ  فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.
     نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەداوە کە " بەردەوامن لە پێشینەكانی فەرمانبەران و  کارمەندانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ ، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا 50 ملیۆن دینار، ئەویش دوای تەواوكردنی سەرجەم ڕێکارەکان بەپێی ڕێنماییەکان.
     ھەروەک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە کە داواكاری بۆ پێشینەكان لەڕێگەی لقەكانی بانكەوە دەبێت كە لە بەغدا و پارێزگاكان .
    روونیشیکردۆتەوە کە تاوەکو ئێستا  لقەكان بەردەوامن لە داواكاری بۆ وەرگرتنی پێشینەكان بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.