بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، كۆمپانیای فرۆکەوانی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەستپێكردنەوەی گەشتە راستەوخۆكانی نێوان بەغدا و كۆپنهاگنی راگەیاند.
كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاندوە کە هێڵی ئاسمانی عێراقی دەستی بە گەشتە راستەوخۆكانی كردۆتەوە لەنێوان بەغدا و كۆپن ھاگنی پایتەختی ووڵاتی دانیمارک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە پێنجی تەمموزی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات، و لە هەفتەیەکدا سێ گەشتی راستەوخۆ ئەنجام دەدرێت.