بەغداد/ INA
ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی ەند لێژنەیەکی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی پێکهێنا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دامەزراندنی گریبەستەکان بۆ ئەوانەی کە لەدووساڵ بەسەرەوە خزمەتی گرێبەستیان هەیە.
سەرۆکی ئەنجوومەنەکە محمود التمیمی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی
بۆکردووە وتی ئەم لێژنانە ئەرکیان ئەوەیە کە ڕێکبکەون لەسەر ڕوانگەیەک بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە دامو دەزگاکانی دەوڵەتدا و بۆئەم مەبەستەش لەنێوان هەردوولا کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها وتی کە ئەنجومەنەکە لێژنەیەکی پێکهێناوە لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی و دیوانی چاودێری دارایی و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و زانکۆی مستەنسڕیە ولایەنە پەیوەندیدارەکانی دی بۆ ئامادەکردنی پەیکەری کارگێڕی کەتایبەتە بەپلەبەندیەکانی کاری فەرمانبەری لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا.