پارێزگاری نەینەوا: مینارەی حەدبا شارەزایانی موسڵ بونیادی دەنێنەوە

ناوخۆ
  • 22-06-2022, 21:32
  • +A -A

    بەغداد/INA امنە السلامی
    پارێزگاری نەینەوا نجم الجبووری ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە هاوڵاتیانی موسڵ بەشارەزایی خۆیان مینارەی حەدبا بونیاددەنێنەوە، ئاماژەشی بەوەکرد کە فیستڤاڵی کەلتووری موسڵ ساڵانە ئەنجام دەدرێت.
    هەروەها جبووری بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وڵاتی ئیماڕات بڕەپارەیەکی بە یۆنسکۆ داوە بۆ نۆژەنکردنەوەیمینارەکە.
    هەروەها جبوری وتی کە فیستڤاڵی کەلتووری پاش نۆژەنکردنەوەی ناوچەی کۆنی موسڵ سازدرا وبەگشتی فیستڤاڵەکە خوازیاری ئەوەبوو کە پەیامێک بگەیەنێتە موسڵیەکان کە ئەوان دەتوانن دیسانەوە خۆشی وشادی دروستبکەن.
    هەروەها وتی مەبەست لەم فیستڤاڵە ناساندنی سەردانیکارانە بە ژیاروشارستانێتی و کەلتووری نەینەوا لەمیانەی پێشکەشکردنی
    پیشەدەستیەکان وکارەهونەریەکان کە ژمارەیەک لە دەستەبژێری کەسایەتیە سیاسیەکان ئامادەی بوون.
    هەروەها وتی کە فیستڤاڵەکە ساڵانە دووبارەدەبێتەوە هەڵدەستێت بە ناساندنی سەردانیکاران بەو پیشەدەستیانەی کە نمایشدەکرێن و هەروەها تەرزی بیناوباڵاخانە دێرینەکان نمایش دەکات و کەسایەتیەکانی شارەکە دەناسێنێت و زیاتر لە 100 وێنەی کەسایەتیە ناسراوەکان دانراون تیایدا کە کاریگەریەکی مەزنیان لە ڕەوشی شارەکەدا هەبووە.