بەغداد/INA
پاڵێوراوانی لەباتی فراکسیۆنی سەدڕیەکان ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە بەڵێنیان بە سەید سەدڕ ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ دا کە ئامادەی دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان نەبن.
ژمارەیەک پاڵێوراو لە میانەی بەڵێنەکانیاندا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتیان ئێمە بەرامبەر بە سەید موقتەدا سەدڕ بەڵێن دەدەین کە سبەی ڕۆژی پێنجشەممە لەدانیشتنەکەی پەرلەمان ئامادەنابین و داوای لێبوردن پێشکەش بە کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردن دەکەین هاوشێوەی ئەندامانی فراکسیۆنی سەدڕیەکان کە دەستیان لەکارکێشایەوە.
ئەوپاڵێوراوانەش ئەمانەن عمر عباس ومیلاد شهید کازم علوان الزبیدی ومزڕ خزعل سلمان.