بەغداد/INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر کۆمەڵکوژیەک گوایا لەسەرسنووری پۆڵەندا بۆ عێڕاقیەکان کرابێت.
وتەبێژی وەزارەت احمد سەحاف بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پێشووتر وەزارەتی
دەرەوە فەرمانی بەباڵیۆزخانەی عێڕاق کرد لە وارشو کە زۆر گرنگە لەمبارەیەوە هەماهەنگی لەگەڵ پۆڵەندا بکرێت پاش بڵاوبونەوەی چەند زایاریەک کەلەمیدیاکاندا بڵاوکرایەوە دەربارەی مەترسیەکانی سەرژیانی هاوڵاتیانی عێڕاقی.
هەروەها وتی کە لەمێژووی 7/2/2022 باڵیۆزی عێڕاقی دەستی کردووە بە بەدوداچوون
بۆ ئەم مەسەلەیە لەسەر ئاستێکی باڵای حکومەتی پۆڵەندا
بەڵام دەرکەوت کە ئەو زایاریانە ڕاس نین و هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نیە وەکو وێنەی ڤیدیۆیی کە ئاماژە بەمجۆرە کۆمەڵکوژیە بکات ، جگەلەوەش هیچ سکاڵایەکی فەرمی نیە کەلەلایەن هاوڵاتیەکی عێڕاقیەوە
لەمبارەیەوە پێشکەش کرابێت.
وتیشی کە پێشووتر حکومەت تیمێکی یاسایی پسپۆڕی پێکهێنا
بۆ بەدوداچوونی ئەم بابەتە و ڕاپۆڕتێکیش لەمبارەیەوە پێشکەش بەحکومەتی عێڕاقی دەکات، وەزارەتی دەرەوەش لەلایەن خۆیەوە ڕاگەیاند کە بەدوداچوون بۆ ئەم هەواڵانە دەکات.