INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەلید نەسار وەزیری گەشتوگوزاری لوبنان پێشبینی ئەوەی كرد كە ئەمساڵ وڵاتەكەی یەكێك بێت لەو وڵاتانەی كە خاوەن گەشتیارێكی زۆر بێت،بۆچوونی ئەوەیش دەكات كە قازانجی ئەم وەرزەی گەشتیارییە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بێت.
نەسار وتیشی: “هاوینی ئومێدبەخشە، وەك چۆن چاوەڕوانی گەیشتنی ملیۆنێك دەكەین، ٧٥ لە سەدای خەڵكەی لوبنانن لەتاروگە 25 لەسەدیەكەی تریش گەشتیاری بیانین بە تایبەتیش گەشتیارانی میسر وئەردەن و عێراق و وڵاتانی كەنداوی عەرەبین.
وەزارەتی گەشتوگوزار و بۆنە گەشتیارییەكان رێگەی بە نرخەكانیان دا راستەوخۆ بە دۆلار، بۆ ئەوەی "گەشتیارانی دەرەوە نرخەكان بەراورد بكەن".