بەشی سینەما و شانۆ یادی ٦٧هەمین ڕۆژی سینەمای عێراق دەکاتەوە

هونەر
  • 22-06-2022, 19:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی سینەما و شانۆ لە وەزارەتی رۆشنبیری، یادی ٦٧هەمین رۆژی سینەمای عێراقی بەرز راگرت.
    لەو مەراسیمەدا کە په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد "ئەحمەد حەسەن موسا" بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە وتارێکی کورتدا لە میانی دەسپێیەکی کردنەوەی یادەکەدا رایگەیاند"بەناوی خودا و بەناوی عێراقەوە رۆژانی سینەمای عێراقیمان دەکەینەوە"
    پاشان چەندین نمایشی بالێ و گرینگترین به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مای عێراقی کە ‌ له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودابوون نمایشکران .
     ھاوکات فیلمی "فیتنە و حەسەن" لە دەرهێنانی "حەیدەر ئەلعومەری" کە یەکەم فیلمی عێراقییە لە دەرهێنان و وێنەگرتنی و نواندنیدا ، لە 20ی حوزەیرانی 1955 نمایشکرا و کە بە پێشکەوتنێک دادەنرێت بۆ سینەمای عێراق.