هەولێر- INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران كاتژمێر4:45 خولەك، یەك كاتیۆشا لە شوێنێكی نادیارەوە ئاڕاستەی كێڵگەی كۆرمۆر كرا و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە
دژەتیرۆر ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە شوێنە ئاراستەكردنی مووشەكەكانی كێڵگەی كۆرمۆر نادیارە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە ئێستادا هێزەكانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر سەرقاڵی بەدواداچون و لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە و لە داهاتوودا تەواوی لێكۆڵینەوەكە و وردەكارییەكەی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بڵاودەكەینەوە ".