بەغداد/INA-مەحمەد تاڵبی
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان پشتڕاستیکردەوە، کە پشکی ئاو بەپێی پلانە ئامادەکراوەکان بەردەوامە، و هیچ هەڵەیەک لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاودا نییە.
"حاتەم حەمید" بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "دابەزینی ئاستی ئاو كارێكی سروشتییە، لەئەنجامی كەمبوونەوەی ئاوە بۆ ساڵی سێهەم لە ساڵێكدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "وەزارەتەکە کاردەکات بۆ بەڕێوەبردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاو لەڕێگەی ئەو بەرنامەیەی کە لە بەردەستدایە و بەپێی ستراتیژی رووبەرووبونەوەی وشکەساڵی کە ئامادەکراوەوە لە ساڵی 2014،وە کە تێیدا بە کۆگاکردنی ئاو و دابەشکردنیەتی بەسەر سێ سنووردا، کە لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات ئامادەکراون، بۆ ئەوەی سەرچاوەکانی ئاو تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت بەردەوام بن.
ڕوونیشی كردەوە، "ئەولەویەتی پێویستی بە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و باخی میوە و ژینگەی ڕووبارەكان و پاشان كەرتی كشتوكاڵ كە ئاوی بۆ ئامادە دەكرێت بەپێی عەمباركردنی بەردەست.
وتیشی"پلانی كشتوكاڵی بۆ پەنجا لەسەدا كەمكراوەتەوە، لە ئەنجامی کەمی ئاو، بەڵام شتەکان هێشتا بەپێی ئەو پلانانە دەڕۆن کە بۆ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئامادەکراون، و هیچ هەڵەیەک نییە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاو بەگشتی.