بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هەڵگرتنی سەرجەم بەربەستە کۆنکرێتییەکانی لە شەقامی ئەلزەیتون لە ناوەندی بەغدای پایتەخت راگەیاند، بە مەبەستی هەڵمەتێک بۆ پەرەپێدان و بەروپێشبردنی شەقامەکان.
راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاند كە بەپێی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی سەرۆك وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، وە لەژێر چاودێری ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، و بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ شارەوانی بەغدا، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی/کەرخ، سەرجەم بەربەستە کۆنکرێتییەکان لە شەقامی ئەلزەیتون لە ناوەندی بەغدای پایتەخت لابراون.
ئاماژهی بهوهشكرد، کە به مهبهست لێی ئامادهكردنی شهقامهكانە بۆ ههڵمهتێك بۆ پهرهپێدان كه بگونجێت لەگەڵ جوانکاری ناوچەکە.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا ھاتوە کە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان بۆ کردنەوەی ڕێگاوبان و کوچەو کۆڵانە داخراوەکان لەپایتەختدا ،وەک ئامادەکاری بۆ نۆژەنکردنەوە جوانکاری شەقامەکان.