بەغداد/INA - مەحمەد تاڵبی
ئەمڕۆ چوارشەممە "حەسەن نازم " وەزیری رۆشنبیری دووپاتی كردەوە كە كاركردن بەردەوامە بۆ دانانی سیستمێكی مۆدێرن بۆ ئاگركوژێنەوە و ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بۆ پاراستنی ئەو هۆڵەی كە بەڵگەنامەكانی دەوڵەتی عێراقی تێدایە.
نازم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بەهۆی دووبارەبوونەوەی پرسی ئاگرکەوتنەوەکانی هاوینی ڕابردوو، ڕەشنووسی بڕیارێکمان پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ دروستکردنی سیستمێکی مۆدێرن بۆ ئاگرکەوتنەوە و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، بۆ پاراستنی ئەو هۆڵەی کە بەڵگەنامەکانی دەوڵەتی تێدایە و لە ساڵانی بیست و سیەکانەوە دروستکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بڕی پارە بۆ پڕۆژەکە پەسەندکراوە .
جەختیشی لەوە کردەوە کە "رێوشوێنی پێویست گیراونەتە بەر بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارەکانی سیستەمەکە تەواو بن، چونکە پارەی پێویست لەبەردەستدایە".