کازمی ستایشی ئوسترالیا دەکات بۆ پشتگیری و ھاوکارییە ئەمنییەکانی عێراق لە بوارەکانی راوێژکاری و راهێناندا

سیاسی
  • 22-06-2022, 17:51
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی پشتگیریەکانی ئوسترالیای کرد بۆ خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی عێراق لە بوارەکانی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکاندا.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ " موستەفا کازمی" پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە "ئەنتۆنی ئەلبانیز " سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیاوە پێگەیشت،کە تیایدا " کازمی " پیرۆزبایی لە هاوتا ئوسترالییەکەی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. 
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە کە لە پەیوەندیەکەدا تەئکید لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە لە چەندین بواردا لەسەروی هەموویانەوە ئاسایش و ئابووری و وەبەرهێنان لە كەرتەكانی وزە و پەروەردەدا. 
      ھەر بەپێی بەیاننامەکە "موستەفا کازمی" جەختی کردەوە، لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان، بە شێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی ئاستی پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بێت، هەروەک تەئکیدی لە گرنگیدان و پەرەپێدانیان و بەرەو پێشبردنیان لە ئاستە جیاوازەکاندا کردەوە. 
     ھەر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا ، سەرۆک وەزیران ستایشی ڕۆڵی ئوسترالیای کرد لە شەڕی دژی تیرۆر، هەروەها هەوڵەکانی لە پاڵپشتیکردنی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان لە بوارەکانی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکاندا.
     لای خۆیەوە" ئەلبانی " پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا دووپات كردەوە و ھیوای پەرەپێدانی هاریكاریی دوو قۆڵی دەربڕی ، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی گەلانی هەردوو وڵات بەدی بهێنێت.