بەدواداچون-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی سوریا ئاسایی بونەوەی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق لە سبەینێ پێنجشەممەوە ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا لە لاپەرەی رەسمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، کە "هەموو کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان دەتوانن لەم بەروارەوە گەشتەکانی هاتن و چوونیان لە ڕێگەی ئەم فڕۆکەخانەوە ئەنجام بدەن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" فڕۆکەخانەکە بە هەموو توانایەکی خۆیەوە کاردەکات بۆ خزمەتکردنی سەرنشینەکان و کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی کە گەشتی تێدا ئەنجامدەدات .
ھەروەک راشیگەیاندوە دەسپێکردنەوەکە دوای چاککردنەوەی ئەو زیانانەیە کە بە رێڕەوی فڕین و ئامێرەکانی فڕۆکەخانەکە کەوتبوون لە ئەنجامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر فرۆکەخانەکە.