بەدواداچون-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شازادەی جێنشینی کوەیت، "شێخ مشعل ئەلئەحمەد ئەلسەباح" هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی گشتی لەوڵات راگەیاند ، جەختیشی لە پابەندبوون بە دەستوورەوە کردەوە لە هەموار نەکردن و دەستکاری نەکردنی .
شازادەی جێنشینی کوێت لە وتارێکدا باسی لە بوونی مەترسییەکان کرد لە هەموو لایەکی دەوروبەری کوەیت ،ئاماژەشی بە درزی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کرد لە وڵاتەکەیدا .
شازادەی جێنشین داوای لە هەمووان کرد لە دەوری ئەمیری وڵاتدا کۆببنەوە ،جەختی لەوە کردەوە کە کوەیت لە قۆناغی داهاتوو پێویستی بەوەیە هاوڵاتیانی کێ هەڵبژێرن کە نوێنەرایەتیان دەکات.
ھەروەک ئاماژهی بهوهشكرد "كوێت بۆته وڵاتێكی باڵای عهرهبی و ناوچهیی و تەئکیدیشی لە كاركردن بۆ گهیشتن به سهقامگیری نهتهوهیی و خۆشگوزهرانی خهڵك کردەوە .