بەغداد/INA_وسام مەلا
ئەمڕۆ چوارشەممە،ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا جەختی لەسەر رووبەروو بونەوەی باندەکانی ماددەی ھۆشبەر کردەوە لەناوچە جیاوازەکان ، هاوکات چەند هۆکارێکیشی بۆ بوونی ئەم بەڵایە لە هەندێک ناوچەی پایتەخت دەستنیشانکرد.
"عەمید عەباس حەمید ئەلمەفرەجی" بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)راگەیاند: "ماددە هۆشبەرەکان بووەتە بەڵا و زیان بەسەر كۆمەڵگا، بڵاوبوونەوەشی لە نێوان ناوچە جیاوازەکان و پارێزگاکان و پایتەخت، بۆ چەند هۆکارێک دیاریدەکرێن کە بریتین لە سروشتی دانیشتووان، ھۆکاری کولتوری ، بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری.
ئاماژهی بهوهشكرد، "ژمارهیهكی زۆر له بازرگانان و قاچاغچی مادهی هۆشبهر دهستگیركراون و رهوانهی لایەنی دادوهری كراون بۆ دادگاییكردنیان .
راشیگەیاند کە هاوكارییهكی زۆر ههیه لهگهڵ سهرجهم دهزگا ههواڵگرییهكان له بهغدای پایتهخت، و ئەو دەزگاکایانەی کە سەربە وهزارهتهكانی بهرگری و ناوخۆ كاردهكهن له ژێر دهستهی دادوهری و فەرماندەیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا.
ھەروەک ئاماژهی بۆ ئەوەشدا کە دەزگاکان شەو و رۆژ كاردەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و دابینکردنی سەقامگیری ئەمنی و گۆرانکاری لە پلانەكان بۆ ئەوەی لەگەڵ بارودۆخی ئەمنیدا بگونجێت، ئەوە جگە لە كۆبوونەوە و دەوریەكان كە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ئەنجامی دەدەن ، بەتاتبەت لە ھەردوو بەشی کەرخ و رەسافە،بەشداری ھەموو یەکەکان.
ئەلمەفرەجی جەختی لەوە کردەوە، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختیەکانی و گەڕان و پشکنین، بۆ بەدواداچوون و رووبەڕووبوونەوە و وشکردنی سەرچاوەی باندەکانی تاوانکاری و ماددەی ھۆشبەر.