بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران ستایشی ڕۆڵی نەرویجی كرد لە پشتیوانیكردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆردا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی نەرویج لە عێراق ( ئاسپێن لیندبێك) كرد و ئاماژەی بەوەشكردووە و كازمی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێ كردووە، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی گفتوگۆكردن بوو لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، بۆ پەرەپێدانی ئامرازەكانی هاوكاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەكاندا، بەتایبەتی ئاسایش و ئابووری و رۆشنبیری، هەروەها میكانیزمی هاندانی كۆمپانیا نەرویجییەكان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و بۆ بەشداریكردن بۆپەرەپێدانی كەرتی وزە، بە تایبەتی پڕۆژە هاوبەشەكانی پەیوەست بە وزەی پاك.
سەرۆك وەزیرانی كازمی رۆڵی شانشینی نەرویجی لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر و بەشداریكردن لە ئەركی رێكخراوی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) كە لە عێراق چالاكی دەكات، هەروەها بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكاندا بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە باڵیۆز لیندبێك ستایشی هەوڵ و سەركەوتنی حكومەتی عێراقی كرد لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانە، هەروەها دووپاتكردنەوەی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە ئاستە جیاوازەكاندا.