بازرگانی: پووچەڵكردنەوەی بەقاچاخ بردنی بڕێك برنجی عەنبەر لە بەغدا

ناوخۆ
  • 22-06-2022, 15:02
  • +A -A

    بەغدـ اINA  
    ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بازرگانی رایدەگەیەنێت كە بە قاچاخكردنی بڕێك برنجی عەنبەر لە بەغدا پووچەڵ كردۆتەوە.
    لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) كەوتووە"  محەمەد حەنون ئەلحەمدانی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی كۆنترۆڵی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتەكە رایگەیاندووە : تیمە سەرپەرشتییە هاوبەشەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكە و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان، توانیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی  برنجی ناوخۆیی (عەنبەر) دا بگرن كە لۆگۆی وەزارەتی بازرگانی لەسەرە دیاری كراوە بۆ بڕبەشی خۆراك لە بازاڕی جەمیلە لە بەغدا بەرەو پارێزگای نەجەف دەڕوات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەكە دوای وەرگرتنی زانیاری لە بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو ئەنجامدراوە، كە توانیویەتی شۆفێری بارهەڵگرەكە دەستگیربكات و دەست بەسەر بڕە بارەكاندا بگرێت و دۆسیەكە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدار بكات.
    ئەلحەمدانی جەختی كردووەتەوە  بەپێی بەیاننامەكە هەڵمەتەكانی كۆنترۆڵكردن چڕدەكرێنەوە بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی قاچاخكردنی كەرەستەی  بڕەبەشی خۆراك و گواستنەوەیان لە نێوان پارێزگاكاندا بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە قۆرخكردنی یان دەستكاریكردن ویاریكردن بە نرخەكان، لە ئەنجامدا  دەرفەتەكە لەلایەن لاوازەكانی و نەفس نزمەكان  و پێشێلكارانەوە لەدەست دەچێت.