سەدر: دەنگۆی هۆكاری كشانەوەمان هەڕەشەیەكی ئێران بووبێت دوورە لەراستی

سیاسی
  • 22-06-2022, 14:36
  • +A -A

    بەغدا - INA  
    ئەمڕۆ چوارشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دووپاتی كردەوە كە ئێران هیچ گوشارێكی نەكردووەتە سەر هیچ لایەنێكی شیعە، هاوكات داوای لە كوتلە سیاسییەكان كرد هەڵوێستی ئازایانە بگرنەبەر لە پێناو چاكسازی و رزگاركردنی ئەو وڵاتە.
    سەدر لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : دەنگۆی ئەوە هەیە كە هۆكاری كشانەوەمان هەڕەشەی ئێران بووە، درۆیە و ڕاست نییە، ئاماژەی بەوەدا : كە ئێران هیچ گوشارێكی نەكردووە لەسەر هەر لایەنێكی شیعە،سەدر داوای لە كوتلە سیاسییەكان كرد هەڵوێستێكی بوێرانە بگرنەبەر لەپێناو چاكسازی و رزگاركردنی وڵات.
    لە خوارەوە دەقی لێدوانەكەی كاك سەدر دەخەینە ڕوو: