بەغداـ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ڕایگەیاند كە لە 12 شوێن لە پارێزگا
جیاوازەكاندا ئۆپەراسیۆنەكانی دزینی نەوتیان پووچەڵ كردووەتەوە.
لە راگەیەندراوێكی ئاژانسەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و تێیدا هاتووە : دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەكانی بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی قاچاخكردنی نەوت و وەرگیراوەكانی لە شارە جیاجیاكانی ئەو وڵات، كە بەشێوەیەكی كاریگەر بەشداریی كردووەو تێكدانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە ڕێگەی زنجیرەیەك لێدانی چۆنایەتی كە لەلایەن دەزگاكەوە لەم دواییانەدا ئاراستە كراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : بە پشتبەستن بە زانیارییە دروستەكانی هەواڵگری و لە ئۆپەراسیۆنە جیاوازەكاندا، هێزێكی دەزگای هەواڵگری توانیان دەست بەسەر (12) شوێنی نەوتدا بگرن كە بۆ بازرگانیكردن و سوڕانەوەی نافەرمی نەوت و وەرگیراوەكانی بەكاردەهێنرێن، ئاماژەی بەوەشكردووە : لەناو سایتەكاندا تایە و تانكی نەوت بە قەبارەی جیاواز دۆزرایەوە، بەرهەمێكی نەوتی بە بڕی و كوالێتی نادیار لە پارێزگاكانی بەغدا و كەركوك و بەسڕە و سەڵاحدین و ئەنبار.
ئاماژەی بەوەشدا : دەزگای هەواڵگری هەروەها توانیویەتی دەست بەسەر (45) تایەدا بگرێت لەگەڵ شۆفێرەكانیاندا كە مەبەست بووە بۆ بازرگانی نایاسایی و سوڕانەوەی نەوت و وەرگیراوەكانی لەناو پارێزگاكانی بەسڕە، بەغدا، كەركوك، سەڵاحەدین، نەینەوا،دیالە، بابل و كەربەلای پ،ئاماژەیان بەوەدا : كە دەستبەسەرداگرتنەكان بە شێوەیەكی بنەڕەتی مامەڵەیان لەگەڵ كراوە و ڕادەستی دەسەڵاتداران كراوە.