بەغدا - INA- هەدیر عیماد
ئەمڕۆ چوارشەممە تسوی وی باڵیۆزی چین لە عێراق رایگەیاند وڵاتەكەی یارمەتی عێراق دەدات بۆ زیادكردنی تواناكانی لە بواری گەشەپێدان و هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هاوكارییەكان لەگەڵ هەردوو وڵات گرنگی بە سێ میحوەر دەدات.
تسوی وی وتی لە میانی كۆبوونەوەیەكدا كە لەسەر سەكۆی زووم بەڕێوەچوو و كە بە ئامادەبوونی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) حكومەتی چین ڕێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق دەگرێت، ئاماژەی بەوەدا كە چین دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی عێراق ناكات ، و پشتگیری لە بڕیاری عێراق دەكات بۆ دژایەتیكردنی دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی.
ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق و چین ئاماژەی بەوەشكردووە: هەموو كۆمپانیا چینییەكان كە لە عێراق كاردەكەن ئامانجیان ئەنجامدانی هاوكارییەكانە لەگەڵ لایەنی عێراقی، نەك تەنها ئەنجامدانی فرۆشتن و كڕین.
ڕوونیشی كردەوە : هاوكاریی نێوان هەردوو وڵات لە بەرژەوەندی هەردوولادایە، ئاماژەی بەوەشدا : كە چین ئەزموونی گەورەی هەیە لە بواری گەشەپێدان و یارمەتی عێراق دەدات بۆ بەهێزكردن و زیادكردنی تواناكانی.
ئاماژەی بەوەشدا : هاوكاری لەگەڵ عێراق لەسەر چەند میحوەرێك چڕدەكاتەوە، لەوانە باشتركردنی گوزەرانی گەلی عێراق، یارمەتیدانی عێراق بۆ گەڕانەوەی توانای پیشەسازییەكەی، هەروەها یارمەتیدانی بۆ گەیشتن بە گۆڕانكاریی ئابووری.