بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: هەوڵدانی كەسێك بۆ تەقاندنەوەی نارنجۆكێك بە خێزانەكەی لە پایتەخت پووچەڵكرایەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێك لە لیوای 2ی فیرقەی 1ی پۆلیسی فیدڕاڵی توانی هەوڵی تەقاندنی نارنجۆكێكی دەستیی (هێرشبەر) لەلایەن كەسێكەوە پووچەڵبكاتەوە كە هەوڵیدا ئەندامانی خێزانەكەی لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا بكاتە ئامانج.
ئاشكراشیكرد: ئەوەش دوای ئەوە هات كە خێزان و هاوڵاتیان هاوكاریانكرد بە ئاگاداركردنەوەی بوونی ناكۆكیەكی خێزانی، رونیشیكردەوە: هێزەكە رێگری لە زیان گەیاندن بە خێزانەكەی و كچە بچوكەكەی كرد.
جەختیشیكردەوە: تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و نارنجۆكەكەش پاش ئەوەی لێوەرگیرا بە پارێزراوی ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان كرا و ڕێكارە یاساییەكانی بەرامبەری گیراوەتەبەر.