نەزاهە سەبارەت بەبڕیاری تاوانباركردنی بەرپرسانی ژمارەیەك لە وەزارەتەكان رونكردنەوە دەدات

ناوخۆ
  • 22-06-2022, 12:42
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی نەزاهە ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: چوار بڕیاری تاوانباركردن لە دژی بەرپرسانی ژمارەیەك لە وەزارەتەكان دەركرا.
    دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای تاوانەكانی رەسافە سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای پشتیوانی ئەندازیارییدا سەپاند بەبێ ئامادەبوونی خۆی، بە هۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە ماڵی گشتی گەیاندووە، ئاشكراشیكرد: تاوانبار بە بڕی ( 465,900,000) دینار زیانی بە ماڵی گشتی گەیاندووە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دادگای تاوانەكانی ناوەندی روبەڕووبونەوەی گەندەڵی، بە ئامادەبوونی خۆی بڕیاری زیندانیكردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانكی كشتوكاڵی دەركرد، هەروەها بەڕێوەبەری بانكی تكریت و سێ كارمەندی، بەهۆی وەرگرتنی پارە و وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر قەرز لە بانكەكە بە سێ‌ ساڵ زیندانی سزادا، بە بەپێی حوكمەكانی بڕیاری (160ی ساڵی 1983).
    راشیگەیاند: دادگای تاوانەكانی بابل بڕیارێكی دەركرد لەسەر بەڕێوبەری خانەنشینی پارێزگاكە كە زیندانی بكرێت و غەرامە بكرێت و جەختی لەوە كردەوە: كە تاوانباركردنی تۆمەتبارەكە بە ئامادەبوونی خۆی دەرچووە، بە بڕیاری (160ی ساڵی 1983).
    ئاشكراشیكرد: دادگای نەزاهە بە غیابی بڕیاری زیندانیكردنی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپانیای  غاز و خزمەتگوزاری دەركردووە بەهۆی تێپەڕاندنی سنووری دەسەڵاتەكانی و لێخۆشبوونی بەڕێوەبەری لقی كەركوكی كۆمپانیاكە و دانانی بەڕێوەبەرێكی دیكە لە جیاتی ئەو.