هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران

سیاسی
  • 22-06-2022, 11:38
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INAـ عوسمان باشقالی 

    پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌31 په‌رله‌مانتاری هه‌یه‌ له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌داوه‌ ئایا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ده‌كات یان نا كه‌بڕیاره‌ تێدا ئه‌ندامانی نوێ جێگای ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌در بگرنه‌وه‌ كه‌ژماره‌یان 73 ئه‌ندامه‌.

     له‌م باره‌یه‌وه‌ مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ڕاگه‌یاند" وه‌كو سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا له‌ئه‌ندامانی فراكسیۆن كراوه‌ كه‌له‌به‌غدا ئاماده‌بن به‌ڵام تائێستا بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتیه‌وه‌ نه‌دراوه‌ ئایا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ ده‌بین یان نا. هه‌روه‌ها خه‌لیل سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌ن سیاسیه‌كانی دیكه‌ی عێراق وتی" دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشه‌ له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ی و لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لایه‌نی چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تاراده‌یه‌كی باش تێگه‌یشتن و نه‌رمیان هه‌بوو و ئێمه‌ چاوه‌روانی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی فراكسیۆن له‌رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ كه‌به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت.