یەكەم جۆری لە جیهاندا ... تۆپهاوێژی عێراقی دەخرێتە بواری خزمەتەوە

ناوخۆ
  • 22-06-2022, 11:13
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    كارگەی پیشەسازی جەنگی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: تۆپهاوێژی D30 یەكەم جۆری لە جیهاندا خرایە بواری خزمەتەوە.
    هانی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری كارگەی ئیبن هەیسەمی سەر بەدەستەی پیشەسازی جەنگی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: تۆپهاوێژی D30 خرایە بواری خزمەتەوە دوای ئەوەی هەندێك گۆڕانكاریان  تێدا كرد.
    ئاماژەی بۆئەوەشكرد: وە ئەوە یەكەم جۆر جیهانە لە D30 كە لەسەر تایە جێگیر كراوە.
    ئاشكراشیكرد:  تۆپهاوێژی  155 ملیمەتر، وەك بەشێك لە چاودێری لە كۆمپانیای گشتی پیشەسازی مس و میكانیكی لە كارگەی شەهیدانی تایبەت بە تۆپخانە چووە ناوەوە، وتیشی: كارگەی شەهیدان یەكێكە لە گەورەترین كارگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.