بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: ئاگرێكیان لە كۆمەڵگایەكی بازرگانی لە دیالە كۆنترۆڵكرد، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەووتوە، دەڵێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 16 تیمی بەرگری شاستانی بەشداریانكرد لە كۆنترۆڵكردنی ئاگرێك لە باكۆمەڵگایەكی بازرگانی دوو نهۆمی لە بازاڕی بەعقوبە.
ئاشكراشیكرد: بە هەوڵی تیمەكانی بەرگری شارستانی توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوەو هەروەها رێگرییانكرد لەوەی كە روداوەكە زیانی زۆری ماددەی لێبكەوێتەوە.
رونیشیكردەوە: لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی رووداوەكە دەستی پێكردووە.