بەغداد- INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی وەجبەیەكی نوێی پێشینە بە خانەنشینان راگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەجبەیەكی نوێی پێشینە بە خانەنشینان دەستیپێكرد كە لە 5 ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن دینار دەستپێدەكات دوای تەواوكردنی هەموو ڕێكارە بەخشینەكان بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان.
ئاشكراشیكرد: داواكردنی پێشینەكان لەڕێگەی لقەكانی بانكەوە لەبەغداو پارێزگاكانەوە دەكرێت.
رونیشیكردەوە: لقەكان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواكاری بۆ بەرێكردنی مامەڵەكان بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینان.