بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لێكۆڵینەوە لەو هەواڵانە دەكات كە باس لەوە دەكەن ژمارەیەك لە كۆچبەرانی عێراقی مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزارەت بە بایەخێكی زۆرەوە بەدوای ئەو بابەتانەدا دەڕوات كە لە ڕێگەی ئاژانسەكان و ماڵپەڕەكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوبۆتەوە، سەبارەت بەو مەترسیانەی هەڕەشە لە ژیانی كۆچبەرانی عێراقی دەكات.
ئاشكراشیكرد: ئێمە بەدواداچوون بۆ راستی و دروستی ئەو هەواڵانە دەكەین و لەگەڵ دەسەڵات و لایەنە نێودەوڵەتییەكاندا هەماهەنگی دەكەین بۆ زانینی وردەكارییەكان و سەرباری ئەوەش باڵیۆزخانەكانمان لەو وڵاتانەدا ڕۆڵی خۆیان گێڕاوە لەلێكۆڵینەوە لە راستی و دروستی زانیارییەكان.