بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە ژمارەیەك لە گوندەكانی پارێزگاكە ئەنجامدا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و لە ڕێگەی فیرقەی پیادەی یەكەمەوە دەستیان كردووە بە ئەنجامدانی ئەرك لە ناوچەی فیرقەی یەكەم بۆ گەڕان لە گوندی مەحمود عەلی و گوندی ئیدریس و گوندی شێخ قادر و گوندی موختار و گوندی بەیت لەتیف.
ئاشكراشیكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی دەستگیركردنی داواكراوەكان و لەناوچوونی پێگەكانی تیرۆریستان و بەهێزبوونی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگاكەدا.