سەید حەکیم: عێڕاق مکووڕە لەسەر دروستکردنی پەیوەندیەکی پتەو لەگەڵ سەرجەم وڵاتان

سیاسی
  • 22-06-2022, 10:55
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەید عەماڕ حەکیم جەختی لەوەکردەوە کە عێڕاق سوورە لەسەر بونیادنانی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ وڵاتاندا.
    لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سەید حەکیم لەدیدارێکدا چاوی بە سرهنگ حمەسعیدکەوت کە بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە پەیمانگەی ئەمریکی وپێکەوە باسیان لە پێشهاتەکانی عێڕاق و ناوچەکەو ڕووداوەکانی جیهان کرد.
    هەروەها بەیاننامەکە وتی کەلەمیانەی دیدارەکەدا جەختکرایەوەسەر ئەوەی کەعێڕاق لەبەرژەوەندیەکانی خۆیەوە دەست دەکات بەبەستنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان بەشێوەیەک کە سەروەری بۆ بپارێزێت ، وتیشی کە سەقامگیری عێڕاق مانای سەقامگیریە بۆ ناوچەکە وبۆ هەموو جیهان.