ههولێرـ INA
شهوی رابردوو دوو مووشهك ئاراستهی شاری شێخان كران و لهنزیك گهرهكی سمریتی كهوتنه خوارهوه.
بهپێی راگهیندراوێكی دهزگای دژه تیرۆری كوردستان كهئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) وهریگرتوووه"
شەوی سێشەممە 21ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 11ی شەو، دوو مووشەک لە ناوچەی بازوا لەنێوان گوندی کانینی و باشیکەوە ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری میحوەری ناوەران کران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە مووشەکەکان لە بەرزاییەکانی چیای سمریتێی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای نەینەوا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، هاوکات مووشەکی دووەمیش بەرلەوەی بگاتە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، لە گوندی تیسخراب - باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی کەوتووتەوە خوارەوە.