لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی ژمارەی ئەو وانەبێژانە ئامادەدەكات كە یاسای پشتیوانی فریاگوزاری دەیانگرێتەوە

سیاسی
  • 21-06-2022, 22:07
  • +A -A

    بەغدا - INA - محمد تاڵبی
    ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەران جێبەجێكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی فریاگوزاری سەبارەت بە وانەبێژان پشتڕاستكردەوە، لەكاتێكدا ئەو ژمارانەی یاساكە دەیانگرێتەوە ژمارد.
    حەیدەر حەسناوی، لیژنەی پەروەردەی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: وەزارەتی پەروەردە داتای حیسابكردنی تێچووی دارایی وانەبێژانی بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە بە ئامانجی جێبەجێكردنی بڕیاری 315 بەپێی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.
    حەسناوی زیادی كرد، ژمارەی ئەو وانەبێژانەی كە بڕیارەكە دەیگرێتەوە ٢٦٠ هەزار وانەبێژ و كارگێڕە ، ئاماژەی بەوەشكردووە، "فایلی وانەبێژ و كارگێڕەكان یەكن .
    جەختیشی كردەوە كە بڕی گواستنەوەیان بۆ بڕیارنامەی 315 دەگاتە 450 ملیار دینار ، ئاماژەی بەوەشدا كە چوونە بواری جێبەجێكردنی بڕیارەكە و پەیوەستە بە پەسەندكردنی یاساكە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی ئێستا وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستەكان و داتا دیجیتاڵییەكان و تێچوونەكانە.