ئەعرەجی: فرەیی نەتەوەی و ئایینەكان وڵات بەهێز دەكات

ناوخۆ
  • 21-06-2022, 20:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی ، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی، جەختی كرد لەسەر پێویستی بەردەوامبوون بە یەك گوتاری نەتەوەیی لە پێناو بەرزكردنەوەی بنەمای پێكەوەژیانی ئاشتیانە، هاوكات جەختی كردەوە كە فرەیی نەتەوەی و ئایینەكان وڵات بەهێز دەكات
    نووسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، "قاسم ئەعرەجی ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، لە نووسینگەی خۆی ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە شاندێكی مەسیحییەكانی دەشتی نەینەوا كرد"، ئاماژەی بەوەدا كە " ئەعرەجی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد، كە كەسایەتییە بەڕێزەكان و كەسایەتییە ئاینییە مەسیحییەكان لە نێو ڕۆڵەكانی دەشتی نەینەوا لەخۆ گرتبوو".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "شاندەكە قەڵغانی نایابی پێشكەش بە ئەعرەجی كرد، وەك بەرز نرخاندنی هەڵوێستە نیشتمانپەروەرەكانی"، ئاماژەی بەوەدا كە "نرخی كارەكانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، و ئەو رۆڵەی كە دەیگێڕێت لە پێشخستنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێكهاتەكاندای عێراق.