بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران سەردانی گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدای كرد، و لە پێشكەوتنی كارەكانی نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی مۆنۆمێنتی حوریەو و پاركە ئۆمەی بەسەركردەوە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سەردانی گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی بەغدای پایتەخت كرد
لەمەیانی سەردانەكەی پشكنینی بۆ نۆژەنكردنەوە و و پاراستنی بەردەوامی مۆنۆمێنتی حوریە و پاركەكەی ئومەی كرد، ئ
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە، "ئەوانەی بەرپرسی كارەكانی نۆژنكردنەوە دەبێت پابەندبن بە كاتی دیاریكراوەوە، هەروەها ئامادەبن بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی گەشەپێدان و تێپەڕاندنی ئاستەنگە كارگێڕی و تەكنیكییەكانی بەردەم بەرەوپێشچوونی كارەكان، كە دڵنیای دەدات لەوەی ئەنجامەكان لەگەڵ ڕووخساری شارستانی و تەكنیكی بەغدادا بگونجێت”.