بەغداد - INA
لەدانیشتنی 23هەمین خولی ئاسایی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە چەند دۆسیەیەكی ئابووری و خزمەتگوزاری تاوتوێ كرد و ژمارەیەك بڕیاری دەركرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەنجومەنەكە میوانداری راسپێردراو بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی كارەبا بەڕێز عادل كەریمی كرد، كە ڕوونكردنەوەیەكی تەواوی لەسەر واقیعی ئێستای كارەبا و ئەو كێشانەی كە تۆڕەكە لە كاتی پلەی گەرمی بەرزدا بەخۆیەوە دەبینێت خستەڕوو.
ئاشكراشیكرد: ئەنجومەن چەند فایلێكی سەبارەت بە و وەزارەتە تاوتوێكرد و هەموو پشتیوانیی دەربڕی بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی لەدابینكردنی كارەبا بەهاووڵاتیان لەوانە: پەسەندكردنی ئیمزاكردنی وەزارەتی كارەبا گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای تەفانیری ئێرانی دەبەستێت.
هاوكات كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران شایەتی پێداچونەوەیەك بوو بۆ ڕاپۆرتی پەتاناسی و ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی تەندروستی لە بەرامبەر نەخۆشی پەتای كۆرۆنا و هەوڵەكانی بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتێك بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە، بە چوون بۆ دەزگاكانی تەندروستی لە سەرانسەری عێراق كە ڤاكسینەكان بە بڕی پێویست بەردەستن.
ئاشكراشیكرد: دوای گفتوگۆكردنی بابەتەكان لەسەر كارنامەی خۆی، ئەنجومەنی وەزیران بەپێی بەیاننامەكە ئەم بڕیارانەی دەركردووە:
یەكەم/ پەسەندكردنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری وزە (28 ساڵی 2022).
دووەم/ رەزامەندی لەسەر ئەمانەی خوارەوە دەربڕی:
1-بەهێزكردنی بەڕێوەبەری گشتیی دەسەڵاتی گشتی باجی وەزارەتی دارایی بۆ گفتوگۆكردن و دەستپێكردنی ڕەشنووسی ڕێكەوتنی دورخستنەوەی باجی دووانی و نەهێشتنی خۆدزینەوە لەداهات و باجی سەرمایە لەنێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی كۆماری ئازەربایجان كرا لەسەر بنەمای بەندەكانی مادەی (80/6) ی دەستوور.
2- وەزارەتی دەرەوە بەڵگەنامەی مۆڵەتی پێویست بەناوی حكومەتی كۆماری عێراقەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی باجی گشتی بەپێی ئەو چوارچێوەیانەی پەسەندكراو ئامادەكرد و پێشكەشی سكرتارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ بەدەستهێنانی ئیمزای سەرۆك وەزیران.
سێیەم: بریكاری وەزارەتی پلاندانان بۆ كاروباری تەكنیكی دەسەڵاتی داوە بەگفتوگۆكردن و ئیمزاكردنی ڕەشنووسی ڕێككەوتننامەی جێبەجێكاری بۆ بەخششی ئامانجەكانی پەرەپێدانی نێوان حكومەتی عێراق/ وەزارەتی پلاندانان،حكومەتی ئەمریكا/USA، بەپێی بڕگەكانی مادەی 2/9ی یاسای ئەنجومەنی وەزیران،بە لەبەرچاوگرتنی ڕاسپاردەی بەشی یاسایی سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كە بەیانامەی ژمارەكراو لەژمارەی ( م د/ق185/6/4/2 ل ق) بەرواری 20ی حوزەیرانی 2022 پەسەندكرا.