بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە پێشبینی كۆتایی شەپۆلی خۆڵبارینی لە وڵاتدا كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پلەی گەرما 5 بۆ 8 پلە نزم دەبنەوە.
عامر جابری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وڵات روبەڕوی كاریگەری زریانی خۆڵبارینی مامناوەندی تا توند دەبێتەوە لە پارێزگاكانی بەغدا و سەڵاحەدین و ئەنبار و پاشان پارێزگای كەركوك و نەینەوا و دیالە و هەولێر.
ئاشكراشیكرد: ڕۆژی چوارشەممە ناوچەی ناوەراست بەتایبەتی بەغدا و ئەنبار و وەسیت و بابل دەكەوێتە ژێر كاریگەری زریانی خۆڵبارینەوە كە دواتر بەرەو ناوچەی باشوور دەڕوات بۆ پارێزگاكانی زەیقار و موسەننا و بەسرە، و وتیشی: پلەی گەرما لە پێنج بۆ هەشت پلە نزمدەبێتەوە.
راشیگەیاند: گەردەلوولەكە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو كۆتایی دێت، و وتیشی: پلەكانی گەرما دەگەڕێنەوە بۆ ئاستی ئاسایی 46 پلەی سەدی بۆ ئەوەی كاریگەری هەبێت لەسەر وڵات لەگەڵ دابەزینی گەرمای وەرزی.