كازمی تەئكید لە رەتكردنەوەی گومانكردن و دروستكردنی تۆمەت بۆ دەزگا ئەمنییەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 21-06-2022, 17:53
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، تەئكیدی لەسەر گرنگیی یەكگرتنەوەی عێراقییەكان كردەوە بۆ پرۆسەی چاكسازی ڕاستەقینە كە كاریگەری ئیجابی لەسەر كۆمەڵگا دەبێت، و هاوات گومانكردن و دروستكردنی تۆمەت بۆ دەزگا ئەمنیەكان رەتكردەوە.
    بەپێی بەیاننامەی نوسینگەی راگەیاندنەكەی كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، كازمی لە میانەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند: دەمەوێت پیرۆزبایی لە هێزە سەربازی و ئەمنییە قارەمانەكانمان بكەم بە هەموو جۆرەكانیانەوە، بۆ بەردەوامی هەوڵ و ئۆپەراسیۆنەكانیان لە راوەدوونانی گروپە تیرۆریستییەكان و هەموو ڕۆژێك ئۆپەراسیۆنێك لەلایەن هێزەكانمانەوە بۆ ڕاوكردن و كوشتنی چەتەكانی داعش ئەنجامدەدەن، لەوانەش كوشتنی تاوانباری بەناو والی ئەنباری داعش.
    ئاشكراشیكرد: بەداخەوە گوێبیستی ئەو دەنگانە دەبین كە گومان دەخەنە سەر دەزگا ئەمنییەكانمان و تۆمەتباریان دەكەن بە تۆمەتی هێرشبەرانە و بەڕاستی جێگای داخە كە كەسانێك هەن خوێن بۆ عێراق دەدەن و ئەوانەش هەن كە گومان لەم قوربانیانە دەكەن،و وتیشی: هیوادارم ئێمە وەك عێراقییەكان لەم كاتە هەستیارەدا خۆمان یەكبخەین بۆ عێراق و بۆ پرۆسەیەكی چاكسازی ڕاستەقینە لەسیستمی سیاسی و ئابووریماندا كە ڕەنگدانەوەی ئیجابیانە لەسەر كۆمەڵگاو هاووڵاتیان هەبێت.
    دووپاتیشیكردەوە: كە لە ماوەی دوو ساڵی ئەم حكومەتەدا بە تۆمەتی جۆراوجۆر تۆمەتبار كراوە و ئێمە بەرپرسیارێتی خۆمان لە ئەستۆی عێراقییەكان گرتووە و هەموومان وەك سەرۆك وەزیران و وەزیر بەرپرسیارین و ئەنجامەكان لە پرسی گەشەپێدان یان لەسەر دۆخی ئابووری و هەروەها خێرایی گەشەی ئابووری دیارو بەرچاوە.
    كازمی راشیگەیاند: لە نێو ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ ئەم حكومەتە دۆسیەی ڕێككەوتنی چینی بوو كە ئەم حكوومەتە بەوە تۆمەتبار كرابوو كە هەوڵی ڕێگریكردن دەدات، بەڵام هەفتەی ڕابردوو یەكەم پرۆژەمان دەستپێكرد پڕۆژەی دروستكردنی 1000 خوێندنگەیە لەسەرتاسەری عێراق، وتیشی: حكومەت چۆن دەتوانێت ئەم ڕێككەوتنە بلۆك بكات؟ لە قۆناغی یەكەمیدا بەردەوامین لەو پرۆژەیە و قۆناغی دووەمیش دروستكردنی 1000 قوتابخانەی تر دەگرێتەوە و ئەم پرۆژەیە هەموو پارێزگاكانیش دەگرێتەوە.
    رونیشیكردەوە: دەبێت شانازی بەمێژووی خۆمانەوە بكەین كە هاوبەشێكی سەرەكی بووە بۆ شارستانیەتی مرۆڤایەتی و ئێستا رێككەوتننامەی چینی بەشێكی جێبەجێكردووە كە بەشێكە لەدروستكردنی قوتابخانە و لەقۆناغەكانی داهاتوودا بەردەوام دەبین لەجێبەجێكردنی بەشەكانی تر، بۆیە ئەو بانگەشەیەی دەكرێت كە حكومەت ڕێگرە لە ڕێككەوتننامەی چینی لە ڕاستیدا سەلماندی ئەو تۆمەتانە هەڵەیە.
    لەبارەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی عێراقیشەوە، كازمی رایگەیاند: لەماوەی ڕابردووی سیاسەتی دەرەوەیدا، عێراق لە هەوڵی هێوركردنەوەی ناوچەكەدا بووە كە نائارامی و تەحەدایەكی زۆر جدیی بەسەردەبرد و هاوكات بەردەوامبوونی جەنگ لەئۆكراینا كاریگەری لەئاسایشی خۆراك لەسەرتاسەری جیهاندا كردووە.
    وتیشی: لە یەكەم ساتەوە سیاسەتی ئێمە ئەوەبوو كە سیاسەتی هاوسەنگی پەیڕەو بكەین و كار بكەین بۆ دروستكردنی پەیوەندی باش لەگەڵ دراوسێكان و دۆستانی عێراق، بۆ ئەوەی ئەم پەیوەندییانە لە خزمەتی هاوڵاتیانی عێراقدا بێت و بتوانین وەبەرهێنانی دەرەكی بكەین و لەم پرۆسەیە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق هەموو پێكهاتەكانی هەیە بۆ سەركەوتن و هەروەها پێگەیەكی ستراتیژی گرنگ و كەسێكی داهێنەر كە بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە تێكەڵبوون و گەشەسەندنی ئابووری و دابینكردنی شارەزایی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەوانی تر، و 
    لەو ماوەیەدا سەركەوتوو بووین لە هێنانی وەبەرهێنانی زۆر بۆ عێراق و هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستانی عێراق و بەردەوامبوونی ئەم سیاسەتە بۆ عێراق و بەرژەوەندی عێراقییەكان.
    كازمی راشیگەیاند: دەمەوێت ئەم خاڵانەتان لەگەڵ بەرز بكەمەوە و بڵێم ئێمە پێشوازی لە دۆخێكی سیاسی دەكەین و بە پشتیوانی خوای گەورە حكومەتێكی نوێ پێكدەهێنرێت و لە هەموو كۆبونەوەیەكدا جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە كاركردن دەكەمەوە تا دوا خولەك لە خزمەتی هاووڵاتی و خزمەتی عێراقدا دەبین.
    وتیشی: ئەم پەیوەندیە لەگەڵ هاوڵاتیان زۆر گرنگە و هەروەها گرنگە گوێ لە سكاڵاكانی هاوڵاتیان بگرین و داواكارییە ڕاستەقینەكانیان جێبەجێ بكەین و دەبێت بیرۆكە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە دیاری بكەین و خزمەتی ئەو داواكاریانە بكەین كە پێویستی بە دەركردنی یاسای تایبەت هەیە بە هاوكاری هاوكارانمان لە پەرلەمان.