وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران: كەرتی كارەبا بە تەواوی لەلایەن حكومەتەوە پشتیوانی دەكرێت

سیاسی
  • 21-06-2022, 16:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، پشتیوانی تەواوی حكومەتی بۆ كەرتی كارەبا دووپاتكردەوەو هاوكات رایگەیاند: ڕێككەوتننامەی عێراق و چین دروستكردنی 2000 قوتابخانە لەخۆدەگرێت.
    نازم لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران كە پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو ، رایگەیاند: هێزەكانمان بەردەوامن لە بەدەستهێنانی دەستكەوتەكانیان لە دژی تیرۆر و ئەمەش حكومەت هاندەدات بە سووربوونی زیاترەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەكان ببێتەوە، وتیشی: سەرۆك وەزیران لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا ستایشی لەناوبردنی والی بەناو پارێزگاری ئەنبار و دەیان تیرۆریستی كرد و هاوكات راسپاردەی دا بە بەردەوامبوون لەكاركردن لەبەرامبەر هەلومەرجی سەخت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان.
    ئاشكراشیكرد: ڕێككەوتنیان لەگەڵ چین بریتییە لە دروستكردنی 2000 قوتابخانە و ئەم ڕێككەوتنەش تەئكید لە جدیەتی حكومەت دەكاتەوە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و هەروەها پاڵپشتی تەواویش بۆ كەرتی كارەبا دابین دەكات.
    تەئكیدیشیكردەوە: كە حكومەت لە ئاستی دیپلۆماسی و كراوەیی بۆ وڵاتانی دراوسێ سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و عێراق لە ناوچەكەدا ڕێزێكی زۆری لێگیراوە كە حكومەتی توانی بەرنامەكانی تەواوبكات و هاوبەشی ئابووری بەدەست بهێنێت، وتیشی: حكومەتی ئێستا تا دوا ساتەكانی بەردەوام دەبێت لە كاركردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
    لەبارەی بڕیارەكانی ئەمڕۆوە نازم ڕونیكردەوە: ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر ڕەشنووسێكی دووانەی لە دوورخستنەوەی باج لە ڕێكەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ئازەربایجان.