ھەوڵێکی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە تەندروستییەکانی دواکەوتووەکان راگەیەندرا

ناوخۆ
  • 21-06-2022, 15:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA-نصار ئەلحاج
    ئەمڕۆ سێ شەممە،ئەحمەد ئەلخەفاجی ، راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری تەندروستی،هەماهەنگییەکی هاوبەشی بۆ تەواوکردنی پڕۆژە تەندروستییە دواکەوتووەکان راگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە چارەسەری ئاستەنگەکانی ، چوار مەلەفی سەرەکی پزیشکی کرد .
     ئەلخەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "نوسینگەی تەندروستی لە راوێژکارانی سەرۆکوەزیران بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کاردەکات بۆ پەرەپێدانی چارەسەر و میکانیزمی گونجاو بۆ تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان، راشیگەیاند کە "زۆربەی پڕۆژەکان کێشەی کارگێڕی و دارایییان هەیە. 
     ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵی جددی دەدرێت بۆ پەرەپێدانی چارەسەر بۆ کێشە تەندروستییە هەڵپەسێردراوەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی کارکردنی خێرا بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بەرز بۆ هاوڵاتیان لە دامەزراوە تەندروستییە جیاوازەکاندا.
     ڕوونیشی كردەوە، گفتوگۆ ی بەردەوام و راستەوخۆ ھەیە لەگەڵ بەرپرس و یەکە كارگێڕییەكان لە وەزارەتی تەندروستی،بۆ تاوتوێكردن و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی وەزارەت لە دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێری مۆدێرن و راهێنانی بەرز بۆ كارمەندانی پزیشكی لە پسپۆڕییە جیاوازەكان.