بەدواداچوون – ا ه ع نەتەوەیەكگرتوەكان، ئەمرۆ سێ شەممە، نیگەرانی خۆی نیشاندا لە درێژكردنەوەی باری نائاسایی لە توركیا كە دوای كودەتاكەی مانگی تەموزی ساڵی 2016 سەپێندرابوو، دەشڵێت پێشێلكاری گەورە ئەنجامداروە و بەهۆیەوە سەدان كەس دوچاری ئەشكەنجەدان كراونەتەوە. لەوبارەیەوە كۆمسیۆنی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ مافی مرۆڤ راپۆرتێكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە بارودۆخی توركیا و رایگەیاند: درێژكردنەوەی باری نائاسایی لە توركیا بۆتە هۆی ئەنجامدانی پێشێلكاری گەورە، ئاماژەی بەوەشداوە كە لەتوركیادا لە ماوەی 18 مانگی رابردودا 160 هەزار كەس دەستگیركراون. لای خۆشیەوە ئەنكەرە ئیدانەی ئەو راپۆرتەی نەتەوەیەكگرتوەكانی كرد سەبارەت بە مافی مرۆڤ و رایگەیاند لایەنگیری پێوەدیارە و قبولًكراو نییە.