بەغداد/INA
ئەمرۆ سێ شەممە ، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی تەئکیدیکردەوە لەسەر بەردەوامی کارکردنی لقەکەی لەدیوانیە و جەختیشیکردەوە کەهەڵپەساردنی کارەکان
بەهۆی گرفتێکەوە بوە بۆ ماوەیەکی زۆر کەم .
لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، کە ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكرێنەوە سەبارەت بە راگرتنی دەوامی فەرمی لقی دیوانییە ڕەت دەكاتەوە و رایدەگەینێت کە بەهۆی گرفت لە سیستەمی کارەبا دەوام راگیراوە.
روونیشیکردۆتەوە کە کارکردن و رایکردنی کارەکان لە لقەکەدا بەردەوامە کاتی وەستانی کارکردنەیش بۆ ماوەیەکی زۆر کورت بووە.