ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران لاری نەبوونی لە دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بۆ وانەبێژانی ساڵی ٢٠٢٠ راگەیاند

ناوخۆ
  • 21-06-2022, 13:45
  • +A -A

    بەغداد/INA 

    ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران لاری نەبوونی لە دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و کارگێرییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ راگەیاند.
     بەپێی نوسراوێک کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە، کە تێیدا هاتووە "هیچ ناڕەزایەتییەکی یاسایی نییە لە دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بۆ وانەبێژان و كارگێرییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ، ئەگەری تەرخانکردنی پارەی پێویست کە لەبەردەستی وەزارەتی پەروەردەدا بێت، بە مەرجێک هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەنجام بدرێت.